لە توركیا كەرەنتینەی گشتی راگەیەندرا
  2021-04-26       791       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لە رۆژی 29ی ئەم مانگەوە تاوەكو 17ی مانگی داهاتو كەرەنتینەی گشتی دەبێت لەسەرتاسەری وڵات.

ئاوێنە: ئەردۆغان، رایگەیاند، لە سەعات 7ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی نیسانەوە تاوەكو سەعات 5ی سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە 17ی ئایار كەرەنتینەی گشتی دەبێت لەسەرتاسەری توركیا.

ئاماژەی بەوەشدا كە كەرەنتینەكە سەرجەم سێكتەرەكان دەگرێتەوە جگە لەوانەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێگەیان پێدراوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕو، پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل رادەگیرێت و سەرجەم تاقیكردنەوەكانیش دوادەخرێن.

فرۆشگاكانی پێداویستییەكان بەپێی ئەو سەعاتانەی دیاری دەكرێن، دەكرێنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×