مژدە مەحمود: بە بڕیاری حکومەتی هەرێم رێگری لە کازم فاروق کراوە
  2021-04-27       624       
ئەندامێكى پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بە بڕیاری حکومەتی هەرێم رێگری لە کازم فاروق کراوە، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشدارە لە لێدزینی موچە.

ئاوێنە: مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، "بە بڕیاری حکومەتی هەرێم رێگری لە کازم فاروق کراوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشدارە لە لێدزینی موچە."

رۆژی 31ی ئازار، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان جوتێک پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە پەرلەمان باسی بابەتێک دەکات پەیوەندی بە کێشە و ژیانی خەڵکەوە نییە.

دوای ئەوەش بە دەنگی 73 پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و پێکهاتەکان دەنگ لەسەر ئەوە درا، کە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەتوانێت بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکاتەوە، مەگەر لەبارەی پێڵاوگرتنە دەستەی سەرۆکایەتی داوای لێبوردن بکات، هاوکات، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانیش وتی، تا کازم فاروق داوای لێبوردن نەکات رێگای پێنادرێت بەشداری دانیشتنەکان بکاتەوە.

لە 14ی مانگیشدا و بۆ دووەمجار رێگری لە کازم فاروق کرا بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکات، دواتر و لە 20ی مانگیشدا، بۆ جارێکی دیکە رێگری لە کازم فاروق کرایەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×