شوانێك بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستدا
  2021-04-27       314       
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، له‌ناحیەی سەرڪەپڪان شوانێك بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنه‌: پۆلیسی‌ راپه‌رین رایگه‌یاندووه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك بەناوی (ت، ب، ح) لەڕەگەزی نێر لەدایكبوی ۲۰۰۰ پیشە ڪاسب دانیشتووی گوندی دەڵاڵان سەربەناحیەی سەرڪەپڪان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دوای پشتڕاست ڪردنەوەی مردنەڪەی گواسترایەوە پزیشڪی دادوەری ڕانیەو دوای ئەنجامدانی توێڪاری تەرمی ناوبراو ڕادەستی ڪەس و ڪاری ڪراوە.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بەوتەی ڪەس و ڪاری، ناوبراو لەڪاتی بەخوێڪردنی ئاژەڵەڪانی لەگوندی شێبان بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستداوە. مەلەفی لێڪۆلینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×