2021-04-28   981     
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، دو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و فڕێدانی له به‌غدا ده‌ستگیركردوه.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی به‌غدا له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردوه كه كچێكی منداڵی 13 ساڵانیان رفاندوه، دواتر له ناو شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك فڕێیانداوه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "دو تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسیان كردوه‌ته سه‌ر كچه‌كه، پاشانیش دواتر به توندی لێیان داوه و وایانزانیوه مردوه، هه‌ربۆیه به‌جێیانهێشتوه، بەڵام لەئێستادا كچەكە لەژیاندا ماوە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكيدایە".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، رێوشوێنی یاسایی دژ به تۆمه‌تباره‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و راده‌ستی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون، بۆئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.