خۆكوژێك هەوڵیدا خۆی بكات بەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك
  2021-04-29       342       

خۆكوژێك هەوڵیدا خۆی بكات بەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك، بەڵام لەلایەن پاسەوانەكانەوە تەقەی لێكرا و بەهۆی ئەوەشەوە تەقیەوە و دوو پاسەوان بریندار بون.

ئاوێنه‌: سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە: خۆكوژێك هەوڵی داوە هێرش بكاتە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شارەكە.

ئەوەش هاتوە، بەڵام لەلایەن پاسەوانەكانی بارەگاكە هەستی پێكراوە و تەقەی لێكراوە، ئەوەش بوەتە هۆی تەقاندنەوەی لە دەرەوەی پەرژینی بارەگاكە.

بەپێی زانیاریەكان، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو ئەندامی پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×