ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
  2021-05-01       376       

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەى شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە لەکاتێکدایە پێشتر چەندین جار حکومەتی عێراقی لەو بۆشاییە ئەمنییە ئاگادارکردووەتە کە لەو ناوچەنا دروست بووە.   

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، " شەوی ڕابردوو تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون."   

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە کە ئه‌و شوێنەى ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر کە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەوە و بەمەش مەترسیەکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە."   

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و لە بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین."   

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی پردێ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە و دوو پێشمەرگەش برینداربوون.  


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×