چەند موشەكێك لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتنە خوارەوە
  2021-05-02       452       

كەمێك لەمەوبەر چەند موشەكێك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتنە خوارەوە.
ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە ئەمشەو یەكشەممە، دو موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوەو تا ئێستا زیانەكانی هێرشەكە نەزانراون.
كەناڵی "سابرین نیوز" لە تەلەگرام كە هەواڵی چالاكی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران بڵاودەكاتەوە نوسیویەتی"سێ موشەك، بنكەی سەربازی ڤیكتۆریای ئەمریكییان لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كردۆتە ئامانج."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×