سلێمانی؛ لە 20 رۆژی رەمەزاندا دەست بەسەر 48 تۆن خۆراك و ماددەی بەسەرچودا گیراوە
  2021-05-02       320       

بەپێی قسەی سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەماوەی 20 رۆژی مانگی رەمەزاندا دەست بەسەر 48 تۆن خۆراك و ماددەی بەسەرچودا گیراوەو 62 شوێنیش داخراون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، میدیای یەكێتی لەزاری لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە بڵاویكردۆتەوە"لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەی بازاڕو دوکان و شوێنە گشتییەکان، لە ماوەی 20 رۆژی مانگی رەمەزاندا، زیاتر لە پێنج ھەزار و 600 جار سەردانی شوێنە گشتییەکانیان کردوە، 240 پسوڵەی سەرپێچییان کردوەو هەشت کەسیش دراونەتە دادگا."

وتیشی"ھەر لەو ماوەیەدا 48 تۆن خۆراک و ماددەی بەسەرچو دەستی بەسەردا گیراوە، 62 شوێن داخراون، زیاتر لە 28 ملیۆن دیناریش سزای ئەو شوێنانە بوە کە سەرپێچییان کردوەو پابەند نەبون بە رێنماییەکان."

جەختیشیکردەوە، ھەمو ئەو کەیسانەی بچنە خانەی فێڵکردن و ساختەکردنەوە، شوێنەکانیان پێ دادەخەن و دەیاندەن بە دادگا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×