2021-05-04   464     
کۆرۆناو دۆخی ئابوری ھەرێمی کوردستان وایکردووە کە ژمارەی عومرەکاران بگاتە نزمترین ئاست. لەکاتێکدا ساڵانی پێشووتر زیاتر لە ٢٦ ھەزار کەس عومرەیان دەکرد، ئەمساڵ تەنها ٢٠٠ کەس عومرهیان ئهنجامداوه.
ئاوێنه: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافو کاروباری ئایینی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاندووه، ''ئەوەی ئەرکە لەسەر عومرەکار ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، سەرجەم کاروانەکە لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتین دەکرێن کە ئەمەش بەڕاستی ئەرکێکی قورسە لەسەر عومرەکارانی ئێمە، بەڵام ئەوەی گرنگە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانە، چونکە داخوازییەکی زۆر ھەبوو بۆ گهشتكردن، بەڵام دوای دەرچوونی رێنماییەکان، ساردبوونەوەیەک لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ھەبوو بەجۆرێک تا ئێستا کەمتر لە ٢٠٠ کەس لە ٢١ی ئادار تا ئێستا سەفەری کردووە لە کاتێکدا ساڵانی پێشووتر، واتا پێش بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئهم كاته ٢٦ ھەزار کەس سەردانی سعوودیەی دەکرد بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە''.
وتیشی، ''لە پێشووتردا ماوەی مانەوەی عومرەکار ١٠ رۆژ بوو، لەئێستادا ١٣ رۆژە، چونکە سێ رۆژی یەکەم کەرەنتین دەکرێن، دوای ئەوەی کە پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت ئینجا دەتوانێت داخلی مەدینەی پیرۆزبێت و نوێژەکان ئەنجام بدات بە رێنمایی تەندروستی و رەچاوکردنی دووری نێوانیان و بەکارهێنانی ماسک''.