"زەوییەكی 200 دۆنمی لە شوێنێكی ستراتیژی هەولێر بێ هیچ پڕۆژەیەك لەسەر كۆمپانیایەك تاپۆكراوە"
  2021-05-05       1060       

بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان، زەوییەكی 200 دۆنمی لە شوێنێكی ستراتیژی هەولێر كە بەهاكەی بە 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بی هیچ پڕۆژەیەك، تاپۆ كراوە لەسەر كۆمپانیایەك.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمشەو چوارشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، نوسیویەتی"ئەم زەوییە لە شوێنێکی زۆر ستراتیژی ھەولێرە، لەسەر ڕێگای موسڵە- لە بەرامبەر پارک و هوتێل رۆتانا تاکو شەقامی 120 مەتری درێژدەبێتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ڕووبەری ئەم زەوییە 200 دۆنمە، بەبێ ئەوەی ھیچ پرۆژەیەکی لەسەر بێت، تاپۆ کراوە لەسەر کۆمپانیایەک بەناوی کۆمپانیای پێشانگای ھەولێری نێودەوڵەتی."

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە بەهای ئەو زەوییە بە 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

عەلی حەمەساڵح وتوشیەتی"چۆن زەوییەکی 200 دۆنمی لە شوێنێکی ستراتیژی بەبێ ھیچ پرۆژەیەک تاپۆ دەکرێت لەسەر کۆمپانیایەک و دەبێتە موڵکی تەواو."

ئەوەشی وتوە"راستە ئێستا ئەم زەوییە سەنەدی تاپۆیە و بەناوی ئەو کۆمپانیایەکراوە و بۆتە موڵک، بەڵام ئەم کارە پێچەوانەی یاسا کراوە."

ئەو پەرلەمانتارە جەختی كردۆتەوە كە "جگە لە ڕێکاری پەرلەمانی، ئەم دۆسیەم ناردوە بۆ داواکاری گشتی، لە ھەمان کاتدا فەرمانی حکومەتیشی پێویستە، بۆ ھەڵوەشاندنەوەو فرۆشتنی بەشێوەی کێبرکێ."

 

بۆ سەرۆکی حکومەت گەندەڵی چیە؟ ئایا ئەمە ڕەوایە؟ ئەم زەویە لە شوێنێکی زۆر ستراتیژی ھەولێرە، لەسەر ڕێگای موسڵە - لە...

Posted by Ali Hama Saleh Taha on Wednesday, May 5, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×