فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێت: پەكەكە هێرشی كردۆتە سەر پێشمەرگە
  2021-05-06       455       

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، درەنگانی شەوی رابردو لە دەڤەری برادۆست، پەكەكە هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە. بە قسەی ئەو فەرماندەیە، هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوەو "تێكیان شكاندوە."

ئاوێنە: بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند "پەکەکە لە دەڤەری برادۆست هێرشیان كردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند."

بەپێی قسەی ئەو فەرماندەیە لە هێرشەكەدا پێشمەرگە هیچ زیانێكی گیانی بەر نەكەوتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×