لە دهۆكیش رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ نابێت
  2021-05-07       451       

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك بڕیاریدا هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە خۆپارێزییەكان لە پەتای كۆرۆنا، ئاسایی بێت و هەروەها نوێژی جەژنیش دەكرێت.

ئاوێنە: ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا چەند بڕیارێكی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان دەركرد.

لە بڕیارەكاندا هاتوە، هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا، بە لەبەرچاوگرتنی رێنامییە خۆپارێزییەكان لە پەتای كۆرۆنا، ئاسایی دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر جۆرە كۆبونەوەو قەرەباڵغییەك لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە نوێژی جەژنیش ئەنجام دەدرێت بەو رێنماییانەوە كە پێشتر لە مزگەوتەكان پەیڕەوكراون.

شەوی رابردو، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ راگەیەندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا بڕیاریدا، دەسەڵات بدرێتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و ئەوان دەتوانن بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو یان سنوردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی دەربکەن.

دوابەدوای ئەوەش ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان هاتوچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ئاسایی دەبێت.

ئەمڕۆش هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەرۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

دەقی بڕیارەكانی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك:

۱ـ هاتنوچون ل رۆژێن جەژنێ دگەل بەرچاڤگرتنا ڕێنماییێن خۆپارێزیێ ژ نەساخیا کۆرۆنایێ دێ ئاسایی بیت.

۲ـ هەر جورە خڕڤەبون و قەرەبالغی ل جهێن گشتی و گەشتیاری قەدەغەیە.

۳ـ نڤێژا جەژنێ دێ هێتەکرن ب هەمان ڕێنمایێن پێشتر کو ل مزگەفتا دهاتنە پەیرەوکرن. داخوازێ ژ ماموستایێن ئایینی دکەین هەر وەکو بەرێ ڕێنمایێن پێدڤی ل نڤێژا جەژنێ پەیرەو بکەن و نڤێژکەرا ژ مەترسیا کۆرۆنایێ ئاگەهدار بکەنەڤەو چونا دەستا ل مزگەفتێ قەدەغە بکەن.

٤ـ هاتنوچونا دناڤبەرا پارێزگەهێن هەرێمێ دگەل پارێزگەهێن عێراقێ لدویڤ بەیانا ژمارە (۱٥) یا سالا ۲٠۲۱ هەروەکو خۆ دێ قەدەغە بیت، بتنێ بۆ ئەو حالەتێن کو د بەیانێدا هاتی دێ ڕێ هێتەدان.

٥ـ هەمو ئەو بریارێن دیتر کو د بەیانێن پێشتردا بۆ پاراستن و سەلامەتیا هاولاتییێن خوشتڤی هاتیەدان دێ وەکو خۆ مینن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×