هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر ڕاهێنانی چڕی نوێ بە هێزەكانیان دەكات
  2021-05-08       763       

هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر ڕاهێنانی چڕی نوێ بە هێزەكانیان دەكات لە بنكە سەربازییەكان، و خۆی زیاتر ئامادە دەكات بۆ هەر هێرشێك، كەبكرێتە سەربنكەكانی. 

ئاوێنه‌: بە گوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، ئەمریكا بۆ رٍوبەروبونەوەی هەر ئامانجێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان، كە ماوەیەكە بنكە سەربازییەكانی لە پارێزگاكانی عێراق دەكرێتە ئامانج، دەستی بەڕاهێنانی چڕ و ئامادەكاری زیاتر كردووە بۆ بەرپەرچدانەوەیان.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، هێزەكانی ئەمریكا چەند بەرپرسێكی باڵای سەربازی خۆی گواستووەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر و سەرقاڵی لێدانی خەندەقی نوێن، لە نێو بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەكەدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە ڕۆژانە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكرێنە ئامانجی مووشەكی، و تا ئێستاش هیچ لایەنێك بە فەرمی ئەو هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ، لەماوەی ڕابردووش چەند جارێك بە مووشەك هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و چەند ناوچەیەكی شارەكە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×