عەلی حەمە ساڵح: زانیاری هەستیار لەسەر دۆخی دادگاکان بڵاودەکاتەوە
  2021-05-09       490       
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی دامەزراوە دادوەریەکانی بردوە، دەڵێت، "دادگا سەربەخۆیەو نابێت کەس تەداخول بکات" و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش خۆی "رێککەوتنی ڕەشی بۆ بە حزبیکردنی دادگاکان کردوە" و ھەر خۆی ھەر پێنج سەرۆکی دامەزراوە داوەریەکەی داوە بە پارتی.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "پارتی، سەرۆکی دامەزراوە دادوەریەکانی بردوە، دەڵێ: دادگا سەربەخۆیەو نابێت کەس تەداخول بکات، یەکێتی، خۆی ڕێککەوتنی ڕەشی بۆ بەحیزبیکردنی دادگاکان کردوەو ھەر خۆی ھەر پێنج سەرۆکی دامەزراوە داوەریەکەی داوە بە پارتی، ئێستاش دەڵێ، پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت".

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردوە، پارتی و یەکێتی دامەرزاوەکانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد، پێنج سەرۆک بۆ پارتی و ھیچ بۆ یەکێتی، داگای پێداچونەوە (تەمیز) لە چواردە دادوەر پێکدێت، سەرۆک ( پارتی) دو جێگری ھەیە یەک پارتی و یەک یەکێتی، لە 12ی (حوزەیران/6)ی 2018دا پارتی و یەکێتی، پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دابەشیان کرد، لەگەڵ داوەر ڕزگار محەمەد ئەمین (ناڵێم حیزب دایناوە).

ئەنجومەنی داوەری لە نۆ ئەندام پێکدێت، ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕو، سەرۆک پارتیەو دو جێگری ھەیە، یەکیان "پارتی" و ئەوی دیکە "یەکێتی"، (ھەمان سەرۆک و جێگری تەمیزن)، سەرۆکی داواکاری گشتی "پارتی" و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"، چوار ئەندامی دادگای تێھەڵچونەوە (ئستئناف) کە دوانیان "پارتی" و دوانیان" یەکێتی".

ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان لە 15 کەس پێکدێت و سەرۆک "پارتیە"، پێشتر لەسەری یەکێتی ئەژماردەکرا، کە بوە ئەندامی تەمیز جێگرەکەی ڕۆشتە جێگای، سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی"یە و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"یە، هاوکات دادگای تێھەڵچونەوە( ئستئناف)، سەرۆکی سلێمانی "یەکێتی"، سەرۆکی گەرمیان" یەکێتی"، سەرۆکی ھەولێر " پارتی"، سەرۆکی دھۆک "پارتی".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "لە نێو ئەم دادوەرانەدا کەسی باش ھەن، بەڵام واقعێک ھەیە پارتی و یەکێتی دابەشیان کردوەو لە پشکی ئەوان دەستبەکاربون، پارتی سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی شوراو و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایەو یەکێتی ھیچ سەرۆکێکی لەلانیەو ڕازیشە، -لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیەو یەکێتی بە کەمینەو ڕازیە، لە دادگاکانی تێھەڵچونەوە ھەریکەو سەرۆکی زۆنی خۆی لایە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×