بۆ دووەم جار سادیق خان بەسەرۆكی شارەوانی لەندەن هەڵبژێردرایەوە
  2021-05-09       962       

ئا: كاوە ڕەش


بۆ دووەم جارسادیق خان توانیسەركەوتوبێت بەسەر بەربژێرەڕكابەراكانی بۆ هەڵبژاردنیسەرۆكی شارەوانیی لەندەن،بەمەشدەبێتەوە یەكەم موسڵمانكەسەرۆكایەتی شارەوانی  یەكێك لەهەرە پایتەختە بەهێزەكانی ئەوروپا بگرێتەوە دەست.

سادیق خان وخانەوادەكەی بەڕەچەڵەك موسڵمانێكی پاكستانی كۆچبەرن وچەند دەیەیەك لەمەوبەر ڕوویان لەبەریتانیا كردو لەهەڵبژاردنی ٦ی ئایاردا،بۆ بەرێوەبردنی ئەنجومەنە خۆجێیەكان توانی دەنگی زیاتر لەسەدا پەنجاو پینجی جەماوەری لەندەن بۆ خۆی مسۆگەر بكات، وەك بەربژێری پارتی كار. دوای ئەو ەیلەگەڵ بەربژێری پارتی پارێزگاران لەكێبڕكێی بردنەوەدا بون.
سادیق خان، بەر لەوەش یببێتە پارئزگاری لەندەن، ئەندامی پێشووی  پەرلمان بووە، هەرەها وەك یەکەم موسڵمانیش بووە سەرۆکی شارەوانی شارێکی پایتەختی یەکێتی ئەوروپا، کاتێک بۆ یەکەم جارهەڵبژێردرا لەساڵی 2016دا.

دوای ئەوەی ئەنجامەکان ڕاگەیەنرا، بەڕێز خان گوتی "من وەك هەمیشە سەرۆکی شارەوانی هەموو لەندەنیەکان دەمێنمەوە، کار دەکەم بۆ باشکردنی ژیانی هەموو تاکەکەسێک لەم شارەدا بێ جیاوازی".
هەرچەندە پارتی پارێزگاران زیاد لەدە ساڵە لەدەسەڵاتدایەوە، حوكمەتی زۆرینەی مسۆگەركردوە لەهەڵبژاردنی گشتیدا، بەڵام بۆ دووەم خول دەچێ، پارتی كار، سەرۆكایەتی شارەوانیی لەندەنی پایتەخت بۆخۆی دەباتەوە لەهەڵبژاردنە لۆكاڵیەكاندا.
هەرچەندە لەو هەڵبژاردنەی ٦ی ئایاردا بۆ بەرێوەبردنی ئەنجومەنە خۆجێیەكان پارتی كار دیسانەوە لەچەند شوێنێك توشی شكست بۆتەوە، بەڵام توانی لەندەنی پایتەخت بۆخۆی بەدەست بخاتەوە.
لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی پەتای كۆڤید١٩وە جیاكردنەوەو ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان كەمێك دوا دەكەون و تا ئێستا لەكۆی دەنگی ١٤٣شارەوانی ١٣٢ شارەوانی ئەنجامەكانیان ڕاگەیاندراوەو پارتی كۆنسەرڤاتیڤ  ٥٨ شارەوانیی و ٢٠٥٢ ئەندامی بەدەست خستوە كە توانیویەتی ١٢ شارەوانیی و ٢٣٩ ئەندامی زیاتر بەدەستبخات.
پارتی لەیبەر،  ٤٤ شارەوانیی و ١٢٦٨ئەندامی بەدەستخستوە بەمەش ١٢شارەوانی و ٣٠١ ئەندامی لەدەستداوە.
لەپاش شكستی پارتی لەیبەر، سەرۆكی ئەو پارتە, كیر ستامەر داوای لێبوردنی كردو گوتی "من هەموو بەرپرسیارتیەكی ئەنجامەكان لەئەستۆ دەگرم. لەداهاتوودا پێویستمان بەگۆڕانكاری ڕیشەییە بەتایبەت لەكامپیەنی هەڵبژاردنەكاندا".

هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی لەیبەر، دوای لەدەستدانی چەند شارەوانییەك، دەستی لەپۆستی جێگری پارتەكەی كشاندوە.

بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی ئەنجامەكان ڕابگەیەندرێت و ئەوكات سەرۆكی پارتە براوەو شكست خواردوەكان، دوا وتاری خۆیان دەدەن لەمەڕ شكست و سەركەوتنەكانیان لەو هەڵبژاردنە خۆجێیەی ئینگلتەرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×