سەدر: بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن مەرج و پەیماننامەی خۆی ھەیە
  2021-05-10       312       

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن، مەرج و پەیماننامەی خۆی ھەیە و دەبێت ھەموان لە چوارچێوەکانی شەرع، عەقل، کۆمەڵایەتیی و نیشمانییەوە پێوەی پابەند بن.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن، مەرج و پەیماننامەی خۆی ھەیە و دەبێت ھەموان لە چوارچێوەکانی شەرع، عەقل، کۆمەڵایەتیی و نیشمانییەوە پێوەی پابەند بن، نەوەک پەنابردن بۆ کردەکانی تیرۆرکردن، چونکە ئەوە شێوازی ترسنۆکەکانە یان ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتییەکەی بگەیەنن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە حکومەت دەکەن کە بەزوترین کات، تاوانباران راپێچی دادگا بکات، ھەروەھا "داواش لە ھەموان دەکەین کە دان بەخۆدا بگرن".

ئەو وتانەی رێبەری رەوتی سەدر دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە  ئیھاب جەواد وەزنی، چالاکوانی مەدەنی لە شاری کەربەلا دەستڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا.

دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی 2019 کە زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی دیکەش برینداربون، کوشتنی چالاکوانان و هەوڵەکانی کوشتنیان لە پارێزگاکانی عێراق لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە شێوەیەکی رێکخراوی وەرگرتوە، ئاماری رێکخراو و چالاکاڤانانی مەدەنی ئاماژە بۆ کوژرانی 29 چالاکڤان دەکەن لە چوار مانگی کۆتایی ساڵی رابردو، جگە لە 30 هەوڵی دیکەی کوشتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×