پوتین پەیامێک ئاراستەی مسوڵمانان دەکات
  2021-05-13       553       
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان کرد.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان کرد.لەپەیامەکەیدا، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆتایهات، ئێستا مسوڵمانانی روسیا بەخۆشی پێشوازی لەجەژنی رەمەزان دەکەن.

سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەش کردوە، شوێنکەوتوانی دینی ئیسلام لەروسیا هاوشێوەی باوباپیرانیان رێز لە ترادسیۆنە ئاینی، کولتوریی و مێژوییەکان دەگرن و ئەم رێزگرتنە بۆ نەوەکانی دوای خۆشیان دەگوازنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×