بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، تیمەكانیان توانیویانە
تەرمی هاوڵاتییەك دوای 19 رۆژ لە گیانلەدەستدانی لەنێو دوكانەی خۆیدا، دەربێنن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ هەینی، تیمی ڕزگارکردنی
بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری لەگەڵ تیمی پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر توانرا تەرمی
هاوڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵات كە ماوەی 19 ڕۆژ بو لە دوکانەکەی خۆی گیانی لەدەست
دابو دەربێنن.
بەرگری شارستانی هەولێر وتوشیەتی"لاشەکەی تەواو تێکچو بو."
بەپێی راگەیەندراوەكە دوای دەرهێنانی، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.