ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: ژمارەی توشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2021-05-15       385       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوەو هاوكات شەش توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو  هەزارو 349 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 141 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 753 توشبوش چاكبونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×