لە سبەینێوە هۆڵەكانی بۆنەو ئاهەنگگێڕان لە هەولێر دەكرێنەوە
  2021-05-16       400       

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە سبەی دوشەممەوە سەرجەم هۆڵەكانی بۆنەو ئاهەنگگێڕان بە رەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی دەكرێنەوە.

ئاوێنە: ژوری ئۆپەراسیۆنیی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەبەیانییەوە ڕۆژی دوشەمە 2021.5.17، سەرجەم  هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک).

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەکو ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بوە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان." 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×