"کارمەندێكى پۆلیسى گه‌رمیان خۆى كوشت"
  2021-05-18       400       

وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى پۆلیسى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى پارێزگاى دیاله‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى كارمه‌ندێكمان، كارمه‌نده‌كه‌ خۆى راده‌ستنه‌كراوه‌ و كۆتاى به‌ ژیانى خۆى هێناوه‌.
 
ئاوێنه‌: عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: شه‌وى رابردو پۆلیسى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى كارمه‌ندێكمان له‌ قه‌زاى خانه‌قین، كارمه‌نده‌كه‌ خۆى راده‌ست نه‌كردوه‌ و خۆى كوشتوه‌.
 
وتیشى: ئه‌نجومه‌نێكى لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ پێكهێناوه‌.
 
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×