لە لوبنانەوە ژمارەیەك موشەك نران بە ئیسرائیلەوە
  2021-05-18       400       

لەناو خاكی لوبنانەوە ژمارەیەك موشەك نراون بە ئیسرائیلەوە و تۆپهاوێژەكانی ئەو وڵاتەش لە وەڵامدا بۆردومانی شوێنی هەڵدانی موشەكەكانیان كردوە.

ئاوێنه‌: ئەفیغای ئەدرەعی وتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیلی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، بەپێی زانیاریەكان لەناوی خاكی لوبنان و لە نزیك شارۆچكەی "مسكافعام"ی سنوریی 6 موشەك نراون بە ئیسرائیلەوە، بەڵام لەناو خاكی لوبناندا كەوتووەنەتە خوارەوە.

رونیشیكردووەتەوە، تۆپهاوێژەكانی ئیسرائیلیش بۆردومانی ناوچەی هەڵدانی موشەكەكانیان كردووە، هەروەها فەرمان كراوە بە كردنەوەی حەشارگەكان لە ناوچەی جەلیل كە 4 كیلۆمەتر لە سنورەكانی لوبنانەوە دوورە.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەكانی هەواڵی لوبنان بڵاویانكردووەتەوە، سوپای ئیسرائیلی بۆمبی رووناكی بەسەر ئاسمانی شارۆچكەی "میس جەبەل"ی باشوری لوبناندا هەڵداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×