عێراق لە پلەی دووەمی هەناردەکردنی توتنی تورکیادایە
  2021-05-18       436       
یەکێتی هەناردەکردنی توتنی تورکیا رایگەیاند، عێراق لە پلەی دووەمدایە لە لیستی ئەو وڵاتانەی هەناردەی توتنەکەی دەکەن بۆ ساڵی ٢٠٢١. 

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئایار،یەکێتی هەناردەکردنی توتنی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە چارەکی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو هەناردەکردنی توتنی تورکیا بە رێژەی ٢٨٪ دابەزیوە". 

ئەوەش هاتووە:" داهاتی ئەو بڕەی کە بەرهەمهاتووە و هەناردەکراوە بریتیی بووە لە ١٥٧ ملیۆن دۆلار، ئەویش لە نێوان مانگەکانی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تا مانگی ئاداری ئەمساڵ، کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا ٢١٨ ملیۆن دۆلار بووە". 

یەکێتی هەناردەکردنی توتنی تورکیا راشیگەیاند:" سێ وڵات رێژەی ٥٠٪ی توتنی وڵاتەکەیان هەناردەکردووە کە ئەوانیش، ئێران لە پلەی یەکەمدایە کە بەهای ٢٠٢ ملیۆن دۆلاری ساڵانە توتنی هەناردەکردووە، هەروەها عێراق لە پلەی دووەمدا بە بەهای ١٠.٨ ملیۆن دۆلاری ساڵانە و ئیسرائیل لە پلەی سێیەمدا بە بەهای .،٧ ملیۆن دۆلاری ساڵانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×