2021-05-18   785     
نه‌خۆشخانه‌ی "پار"ی تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ناتوانێت پارەی مانەوەو چارەسەرکردنەکەی بدات، کارگێڕیی نەخۆشخانەكە زیاتر لەمانگێکە پاسەوانی بۆ داناوەو زیندانی کردووەو خواردنی نەخۆشخانەو دەرەوەشی لێ قەدەغەکردووە،
ئاوێنه: نه‌خۆشه‌كه ناوی ئیسرا محەممەد جاسمه‌و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه، ناوبراو ده‌ڵێت، "ماوەی 40 رۆژ دەبێت کارگێڕی نەخۆشخانە پاسەوانیان بۆ داناوم‌و رێگەی چونە دەرەوە لەژورەکەم لێ قەدەغەکراوە، هەروەها خواردنی نەخۆشخانەشم نادرێتێ و ناشهێڵن لەدەرەوە خواردنم بۆ بێت، چونکە ناتوانم پارەی نەخۆشخانە بدەمەوە".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه شەش ساڵە لەشاری هەولێر نیشتەجێیەو لەکۆمپانیایەکی بواری ئینتەرنێت کاردەکات، هاوسەرگیری کردووەو دایکی کوڕێکی سێ ساڵانە.
ئیسرا محەممەد، لەبارەی کێشەکەیەوە ڕونیده‌كاته‌وه كه "من کێشەی هەناسەدانم هەبوو، پێویستبوو نەشتەرگەری بکەم، هاتم بۆ لای پزیشکێک لەنەخۆشخانەی پار رێککەوتین کە نەشتەرگەرییەکەم بەبڕی 1200 دۆلار بۆ بکات، ئیدی لە 25ی ئاداری 2021 هاتمە نەخۆشخانەو نەشتەرگەرییەکەم کرد، پزیشکەکەم پێی‌گوتم تەنها دوو رۆژ دەمێنیتەوەو لەنەخۆشخانە دەردەچیت."
ئەو نەخۆشە دەشڵێت، "من کێشەی شەکرەم هەیە، ئیدی لەکاتی نەشتەرگەرییەکە زیادبووەو ئەوە وایکرد 16 رۆژ لەدۆخی بێهۆشی و لەچاودێری چڕ بمێنمەوەو گورچیکلەکانم و دڵیشم کێشەیان بۆ دروست بوو، بەڵام دوای ئەو ماوەیە باشتر بووم."
ئیسرا کە بەقسەی خۆی باری دارایی بەوشێوەیە باش نییە بتوانێت بەجارێک ئەو بڕە پارەیە بدات کە نەخۆشخانە لێی داوا دەکات، وتی، "دواتر نەخۆشخانە داوای بڕی 18 هەزار دۆلاریان لێکردم، واتە دەفتەرێک و 80 وەرەقە گوایە هەقدەست و مانەوە و هی نەخۆشخانەیە لەسەرمن بۆ ئەو 16 رۆژە، بەڵام من ناتوانم ئەو پارەیە بدەم، بۆیە سەرەتا خواردنی نەخۆشخانەیان لێبڕیم و دواتر چوونە دەرەوە و سەردانیی دۆستەکانیان لێ قەدەخە کردم، ئیدی پاسەوانێکیان بۆ دانام بۆ ئەوەی نەچمە دەرەوە لە ژوورەکەی خۆم و زیندانیان کردم."
به‌ڵام بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی پار له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "نه‌خۆش له‌لایه‌ن (د.هێمن شوانی) نه‌شته‌رگه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا به‌سه‌ركه‌وتویی، دوای مانه‌وه‌ی (5) رۆژ له‌به‌شی چاودێری چڕ، نه‌خۆش رێژه‌ی شه‌كری به‌رز بویه‌وه كه بۆ هۆكاری هه‌وكردنی به‌كتریای خوێن. دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوه‌ڵی نه‌خۆش به‌ناوی (لێزان تیفور عزیز) كه له‌سه‌ره‌تایی هاتنی نه‌خۆش هاوه‌ڵی نه‌خۆش بووه، كه ناوبراو كاتێكی زۆری پێویسته به‌مانه‌وه‌ی له‌به‌شی چاودێری چڕ، هاوه‌ڵی نه‌خۆش ره‌زامه‌ندی ته‌واوی خۆی نیشاندا كه مه‌سروفاتی ته‌واوی بۆ سه‌رف ده‌كات."
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پار:
رونكرنه‌وه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی پار:
دوای یٔه‌وه‌ی نه‌خۆشێك به ناوی (اسرا‌و محمد جاسم ) له به‌رواری 24/3/2021 سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانی كردبوو , ناوبراو تووشی قونێلی مل هاتبوو , كه بووه هۆی په‌ستان له‌سه‌ر زمانی وه ته‌نه‌كه‌نه‌فسی ,نه‌خۆش پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری كردنه‌وه‌ی قونێلی مل و كون كردنی بۆری هه‌ناسه هه‌بوو, دوای یٔاگاداركردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشك (هیمَن شوانی ) كه‌وا یٔه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریان له نه‌خۆشخانه‌كانی حكومی یٔه‌نجام ده‌درێت, دوای ده‌رچوونی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه, رۆژی دواتر نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری وه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی گه‌راوه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ یٔه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ یٔه‌نجام بدرێت.وه یٔاماده نه‌بوو چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی.
نه‌خۆش له لایه‌ن (د.هێمن شوانی ) نه‌شته‌رگه‌ری پێوێستی بۆ یٔه‌نجام درا به سه‌ركه‌وتووی ,دوای مانه‌وه‌ی (5) رۆژ له به‌شی چاودێری چڕ , نه‌خۆش رێژه‌ی شه‌كری به‌رز بۆیه‌وه كه بۆ هۆكاری هه‌وكردنی به‌كتریای خوێن.
دوای یٔاگاداركردنه‌وه‌ی هاوه‌ڵی نه‌خۆش به ناوی (لێزان تیفور عزیز) كه له‌سه‌ره‌تایی هاتنی نه‌خۆش هاوه‌ڵی نه‌خۆش بووه, كه‌وا ناوبراو كاتێكی زۆری پێویسته به مانه‌وه‌ی له به‌شی چاودێری چڕ , هاوه‌ڵی نه‌خۆش ره‌زامه‌ندی ته‌واوی خۆی نیشان دا كه‌وا مسروفاتی ته‌واوی بۆ سه‌رف ده‌كات.به به‌لگه‌ی فیدیوی لامانه كه‌وا لاری نه‌بووه.
نه‌خۆش به پێ ی ڕاپۆرتی پزیشكی رێژه‌ی مردنی (80 بۆ90) بووه, سه‌ڕه‌رایی یٔه‌وه‌ی هاوه‌ڵی نه‌خۆش كه به‌ناوی (لێزان تیفور عزیز) به‌رده‌وام له‌گه‌لی بوو یٔاماده‌نه‌بوو یه‌ك دۆلار سه‌رف بكات, یٔێمه وه‌كو لایه‌نی مرۆڤایه‌تی هه‌موو چاره‌سه‌ریًكی پێویستمان بۆ نه‌خۆش یٔه‌نجام دا له‌و ماوه‌یه زیاتر له حه‌وت پزیشكی پسپۆری جیاوازی سه‌ردانی نه‌خۆشیان كردوه وه نه‌خۆش له حاله‌تی ناجێگیر ده‌رچوو وه باری ته‌ندروستی جێگیر كرا به هه‌ولً و ماندووبونی پزیشكان و ستافی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
دوای یٔاگادراركردنه‌وه‌ی ده‌یان جاری هه‌وه‌ڵی نه‌خۆش به ناوی (لێزان تیفور عزیز) كه‌وا یٔێمه هیچ پاریه‌كمان ناوێت وه‌كو قازانجی نه‌خۆشخانه وه‌كو یٔه‌وه‌ی له ڕابردووه یٔیستاش نه‌خۆخشانه‌كه‌مان ده‌یان نه‌خۆشی بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردوه.هه‌ر لایه‌نێك حه‌ز كرد ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات و به‌لگه‌كانی نیشان بده‌ین.
دوای یٔه‌وه‌ی به هاوه‌ڵی نه‌خۆشمان ڕاگه‌یاندن ته‌نها مسروفاتی پزیشك و یٔه‌و موادانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن شركه هاتووه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رف كراوه سه‌رف بكات , به‌ڵام هاوه‌ڵی نه‌خۆش یٔاماده‌نه‌بوو هیچ بڕه پاریه‌ك سه‌رف بكات بۆ یٔه‌م نه‌خۆشه.
بۆیە نەخۆشخانەی پار بە پێویستی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو یٔەو پەیج و کەسانە تۆمار بکات کە بە بێ بوونی زانیاری ناوی نەخۆشخانەکەمان ناشیرین دەکەن.
بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی پار