2021-05-21   383     
به‌پێی ئاماری نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 4 هه‌زارو 357 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون‌و 35 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا پشكنینی پزیشكی بۆ 41 هه‌زارو 954 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌و توشبونی 4 هه‌زار و 357 كه‌سی دیكه به‌په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌وو رۆژێكدا 35 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 4 هه‌زار و 639 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 160 هه‌زار و 494 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 137 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 72 هه‌زار و 26 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 72 هه‌زار و 331 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 469 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 520 هه‌زار و 491 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.