ئەردۆغان: ستراتیجی بەشەیتانکردنی موسوڵمانان له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌ کاری خۆی کردووە
  2021-05-25       516       
رەجەب تەیب ئەردۆغان ده‌ڵێت، ''ستراتیجی بەشەیتانکردنی موسوڵمانان، کە حکوومەتی ئەمریکا دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول دەستیپێکردووە، لەسەر کولتوری زۆر کۆمەڵگه‌ کە خۆی دوژمنایەتی کردنی ئیسلامی تێدایە، کاری خۆی کردووە''.

ئاوێنه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لەسیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی میدیاو ئیسلامۆفۆبیا گوتارێکی پێشکەیش کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "لەزۆر ناوچەی جیھان بەتایبەتی رۆژئاوا، دووژمنایەتیکردنی ئیسلام وەک خانەکانی شێرپەنجە لەپەرەسەندن دایە".

وتیشی‌، ''ستراتیجی بەشەیتانکردنی موسوڵمانان، کە حکومەتی ئەمریکا دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلول دەستیپێکردووە، لەسەر کولتوری زۆر کۆمەڵگه‌ کە خۆی دوژمنایەتی کردنی ئیسلامی تێدایە، کاری خۆی کردووە''.

سەرکۆماری تورکیا ئه‌وه‌شی‌ وت، "ئەوانەی لەمیانی جەنگی جیھانیی دووەمدا جوولەکەکانیان کردە ئامانج، ئێستا موسڵمانانیان بەئامانج گرتووە".

ئەردۆغان راشیگەیاند، "ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەو نەژادپەرستییە تازەیەی بەرامبەر موسڵمانان پەیڕەودەکرێت و وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت لەژێر ناوی "ئیسلامۆفۆبیا" کەمێک نەرمتر نیشانی بدەن لەراستیدا دژایەتیکردنی ئیسلامە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×