فەرماندەى ئۆپەراسیۆنی حەشد له‌ ئەنبار به‌ تۆمه‌تى تیرۆرکردنی چالاكوانانی کەربەلا دەستگیرکرا
  2021-05-26       570       


به‌ پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشد له‌ ئەنبار بەپێی مادەی 4 تیرۆر دەستگیرکرا، بەتۆمەتی تیرۆرکردنی دوو چالاکوان لەگەڵ تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2021، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگه‌یاند، قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشد له‌ ئەنبار بەپێی مادەی 4 تیرۆر دەستگیرکرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشد له‌ ئەنبار بە تۆمەتی تیرۆرکردنی هەردوو چالاکوان فاهم تائی و ئیهاب وەزنی، لەگەڵ تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی ده‌ستگیركراوه‌.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×