پارتی پەكەكە تۆمەتباردەكات بە رفاندنی دو ئەفسەری پێشمەرگە لە سنوری شنگال
  2021-06-07       881       

بەرپرسی کارگێڕیی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ قەزای شنگال پەكەكەی تۆمەتباركرد بە رفاندنی دو ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری قەزاكە رفێندران.

ئاوێنە: عەقید لوقمان کولی، بەرپرسی کارگێڕیی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال بە میدیای پارتی وتوە"لە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، هەردو ئەفسەری هێزەکەمان بە ناوەکانی (فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان) کە ئامۆزای یەکترن و لە مۆڵەتدا بون، لە زاڵگەیەکی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانسۆر و گوندی بارێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکه‌وە دەستبەسەر کران و ڕفێندران."

ئەمین عوسمان بەدەل، کە باوکی یەک لەو دو ئەفسەرەیە وتویەتی "هەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، ئێمە چوینە لای بەرپرسانی پەکەکەو داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دو ئەفسەرە لەلای ئەوان بن."

ئەمین عوسمان باسى له‌وه‌ش كرد"ئێمە شایەدحاڵمان هەیە، کە چەکدارانی پەکەکە ئەو دو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی شنگالى گرتوەو ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن، ڕێگای تر دەگرینە بەر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×