هەپەگە: گیان له‌ده‌ستدانی‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی‌ ناوچەی دەركار پەیوەندی بەئێمەوە نییە
  2021-06-08       861       
هێزەكانی پاراستنی گەل -هەپەگە- ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی‌ ناوچەی دەركار پەیوەندی بەئه‌وانەوە هه‌بێت. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌  سوپای تورکیا گوند و ناوچە مەدەنییەکانی باشوری کوردستان دەكاتە ئامانج.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هەپەگە، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبارەی ڕوداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار كە پێشمەرگەیەكی تێدا كوژرا، هەپەگە دەڵێت، ئەو ڕوداوە هیچ پەیوەندییەكی بەهێزەكانی گەریلاوە نییە.

هەپەگە، ئەم زانیارییانەیشی لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیا بڵاوکردۆتەوە:

“ڕۆژی ٧ی حوزەیران، کاتژمێر ١١:٠٠، دەوروبەری گوندی ئۆرێی هەرێمی مەتینا، لەلایەن بنكەكانی سوپای تورکەوە لەسەر سنوور، بە چەکی قورس، تۆپباران کرا ‌و بەوهۆیەوە زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی مەدەنی گەیشتووە و ئاگریش لە ناوچەكە كەوتووەتەوە ‌و تائێستا بەردەوامە.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠، کۆپتەرەکانی سوپای تورک، ناوچەكانی چیای زەندوورا، کێستێ و داراری مەتینایان لەگەڵ گوندی هرۆر ‌و دەوروبەری، بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، لەنێوان کاتژمێر ١٢:٤٠ بۆ ٢٢:٥٠ فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی وەرغەلیان لە ئاڤاشین بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٧ ی حوزەیران، کاتژمێر ١١:١٠-٠٠:٢٠، کۆپتەرە جەنگییەکان، ناوچەکانی مام ڕەشۆ و مەرڤانۆسیان بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، کاتژمێر ١٣:٢٠ فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی کورۆژێهرۆی زاپیان بۆردومان کرد ‌و بەوهۆیەوە ئاگر كەوتەوە ‌و تائێستا بەردەوامە.

ڕۆژی ٨ی حوزەیران، کاتژمێر ٠٧:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان، گوندی شكێفی ناوچەی میرۆکی سەر بە دهۆکیان بۆردومان کرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەكانمان نەگەیش”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×