تەندروستی سلێمانی دەڵێت "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ ٢٠ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون، تائێستا ١٠٢ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٨٧ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندان، هاوکات ٢١ توشبووی كۆرۆناش نەخۆشخانەكانیان جێهێشت‌و شەش حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆمارکراوە".