بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی: ئەو كەسەی لە گۆڕستانی سەیوان ژنێكی كوشت، دەستگیركرا
  2021-06-16       797       
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسەی شەوی 29 لەسەر 30ی مانگی ئایاری ئەمسال لە گۆڕستانی سەیوان ژنێكی كوشت، پاشان تەرمەکەی بەڕوتی بەجێهێشت لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی شەوی 29 لەسەر 30ی ئایاری ئەمساڵ تەرمی ژنێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردوە، تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبوی 1997) لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەمەوامە.

تەمەنی ئەو ژنە کوژراوە لە سەروی 30 ساڵییەوەیە بووە بە گوللە نەکوژراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×