هاتوچۆی عێراق: رێككەوتنێكی سەرەتایی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل
  2021-06-16       1549       

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم گەیشتونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.

ئاوێنە: لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وت، هەرێمی كوردستان ئێستا دەستیكردوە بە كاركردن لەگەڵ هەمان ئەو كۆمپانیایەی كە ئێمە ماوەی 10 ساڵە كاری لەگەڵ دەكەین.

وتیشی، روانین و رێككەوتنێكی سەرەتایی هەیە بۆ یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان لەغداو هەرێمی كوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×