لێكۆڵینەوە لە كەیسی چوار هەزار عێراقی دەكرێت بە گومانی ساختەكاری لە داوای مافی پانەبەریدا لە ئەمریكا
  2021-06-18       522       

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەمریكا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە لە كەیسی چوار هەزار عێراقی بە گومانی ساختەكاری لەپڕكردنەوەی داواكاریی پەنابەرییدا بۆ نیشتەجێبون لە ئەمریكا.

ئاوێنە: بەپێی چەند راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە دەست رۆیتەرز كەوتون، لەو چوار هەزار هاوڵاتییە عێراقییە، 500 كەسیان وەك پەنابەر گەیشتونەتە ئەمریكاو كە دوای ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان رەنگە لە ئەمریكا دەربكرێن یاخود رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان لێ وەربگیرێتەوە. 

بەپێی یەكێك لە راپۆرتەكان هیچ ئاماژەیەك نییە كە ئەو 500 كەسە هیچ پەیوەندییەكیان بە "تیرۆر"ەوە هەبێت.

بەرنامەی "گەیشتنی راستەوخۆ" ساڵی 2007 کارا کراوە بە ئامانجی خێراترکردنی پرۆسەی نیشتەجێبونی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی، کە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا كاریان دەکرد و دەیانویست لەبەر مەترسی، لە ئەمریکا نیشتەجێبن.

بەرنامەكە لە مانگی 1ی ئەمساڵ بۆ ماوەی 90 رۆژ راگیراو دواتر لە مانگی نیساندا بۆ كاتێكی نادیار راگرتنی درێژكرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی گومان كرا كە فێڵ لە پڕۆسەكەدا كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×