نەتەوەیەکگرتوەکان بڕە پارەیەك دەداته‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق
  2021-06-19       1091       

رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت، پلانیان هەیە لە ماوەی ئەمساڵدا هاوکاری نزیکەی850 هەزار هاوڵاتی بکەن لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەكات، مانگانە چوار ملیۆن دۆلار دەدەن بەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە.

ئاوێنه‌:  عەبدولڕەحمان میجاج پەیکی رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا کارێکی دڵتەزێن و مایەی نیگەرانیە و ئەمەش وایکردووە چەندین خێزان پێویستیان بە هاوکاری بێت لەم کاتەدا."

بە پێی وتەی پەیکی رێکخراوی خۆراکی جیهانی، "بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراقدا رێژەی هەژاری بەرزکردووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا گەیشتووەتە ٣١.٧٪."

عەبدولڕەحمان میجاج ، ئاماژەی بەوەشكرد، بەکۆی گشتی نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار لەلایەن رێکخراوی خۆراکی جیهانییەوە مانگانە دەدرێت بەو خێزانە هەژارانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەشێکی دیکەی ئەو هاوکارییە وەکو سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت جگە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران بە گۆژمە پارەیەک بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان جێبەجێبکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×