پۆلیسی هەولێر: دو برا تەقەیان لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر كردوە
  2021-06-20       1223       

پۆلیسی هەولێر لەبارەی روداوەكەی ئەمشەوی شەقامی 60 مەتری شارەكە، رایگەیاند، دو برا تەقەیەكیان لە خۆشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر كردوە، لە ئەنجامدا دو كەس گیانیان لەدەستداوەو یەكێكی دیكەش بریندار بوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر دەكەن، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوەو ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بوە."

پۆلیسی هەولێر وتوشیەتی: لە ئێستادا تیمەكانیان لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاودەكەنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×