سەرۆکی نوێی ئێران: دۆخەکە لەبەرژەوەندی ئێرانییەکان دەگۆڕێت
  2021-06-21       494       
سەرۆکی نوێی ئێران رایگەیاند، ئەو لەئەنجامی بەشداریکردنی چڕوپڕی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنەکان هاتۆتە پێشەوە و دۆخەکەش لەبەرژەوەندی ئێرانییەکان دەگۆڕێت.

ئاوێنە: ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران لەمیانی پێشکەشکردنی یەکەم وتاری دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکە رایگەیاند، من لەئەنجامی بەشداریکردنی چڕوپڕی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنەکان هاتومەتە پێشەوە و دۆخەکەش لەبەرژەوەندی ئێرانییەکان دەگۆڕێت.

سەرۆکی نوێی ئێران راشیگەیاند، بەشداری زۆری خەڵک لەهەڵبژاردنەکان پەیامێکی دایە جیهان سەرەڕای ئەو هەمو پڕوپاگەندەیەی لەدژمان کرا.

سەرۆکی نوێی ئێران بەڵێنیشیدا دوای دەستبەکاربونی باری ئابوری وڵاتەکەی چاکبکات و دەڵێت، بەشداری خەڵک لەهەڵبژاردنەکان دەرخەری خواستی خەڵکە بۆ گۆڕانکاریی لەدۆخی ئابوریدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×