2021-06-22   295     
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردو رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار - باوەنوور لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا مینی پاس) و ماتۆڕسکیلێکدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە بەشێک لە ھۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێنرێتەوە.