بەشیر حەداد: تورکیا قەدەغەى گەشت لەسەر 10 سیاسی و کەسایەتى هەرێم هەڵدەگرێت
  2021-06-22       2283       
جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەرپرسانى تورکیا بەڵێنیان پێداون قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە بەپاساوى ریفراندۆمەوە مۆرى سور لە پاسپۆرتەکانیان دراوە.

ئاوێنە: بەشیر حەداد لەمێزگردێکدا لە کلەب ھاوس وتى "نزیکەى 10 کەس کە سیاسی و کەسانى ئاساییان تێدایە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەپاساوى ریفراندۆم تورکیا مۆرى سورى لەپاسپۆرتەکانیان داوە و رێگەیان پێنادات بچنە ئەو وڵاتە".

وتیشى لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا قسەیان کردووە و کێشەکەیان پێگەیاندوون، بۆ ئەوەى قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە لاببرێت.

بەشیر حەداد باسى لەوەکرد، باڵیۆزى تورکیا بەڵێنیداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و مۆرى سور لەسەر پاسپۆرتى ئەو کەسانە هەڵبگرن و بتوانن سەردانى تورکیا بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×