عەبدولفەتاح سیسی گەیشتە بەغدا
  2021-06-27       355       
سەرۆك كۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئاوێنە: ئاژانسەكانی دەنگوباس بڵاویانكردەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشێوەیەكی فەڕمی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری میسر عەبدول فەتاح سیسی كرا لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە.

سەردانەكەی سەرۆكی میسر بۆ بەشداریكردنە لە لوتكەی عێراق، میسر و ئوردن كە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستپێدەكات.

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردنیش بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

لوتكەی میسر و عێراق و ئوردن بۆ رێككەوتنی كۆتاییە لەسەر پرۆژەی گەورەی شامی گەورە لەنێوان میسر و عێراق و ئوردندا لە بوارەكانی ئابووریی و بازرگانیی و نەوت و كارەبا و چەند بوارێكی دیكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×