کۆشکی سپی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی جۆ بایدن و مستەفا کازمی ڕاگه‌یاند
  2021-07-18       384       

جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەی 26ی ئەم مانگەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا  ومستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوبەشیی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات، ڕێککەوتننامەی ستراتیژی، دۆخی ئاسایش، پەروەردە، تەندروستی، کلتوری، وزە و دەستپێشخەریەکانی تایبەت بە کەشوهەوا تاوتوێ دەکرێن.

ئاوێنه‌: جێن ساکی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرۆک بایدن بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بۆ کۆشکی سپی لە 26ی مانگی 7ی 2021. سەردانەکەی سەرۆک وەزیران تیشک دەخاتە سەر هاوبەشیی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق و ئەو هەماهەنگیە دوولایەنیانەش کە دەکەونە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی ستراتیژیەوە."

ئەوەش هاتووە، هەروەها سەردانەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو بوارانەی بۆ هەر دوولا جێی بایەخن لە نێویشیاندا پەروەردە و تەندروستی و کلتوری و وزە و دەستپێشخەریەکانی تایبەت بە کەشوهەوا. 

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی خستوەتەڕو، "سەرۆک بایدن بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە بەهێزکردنی هەماهەنگیە دوو قۆڵیەکان لەگەڵ عێراق لە بواری سیاسی و ئابوری و پرسەکانی تایبەت بە ئاساییش و لەم نێوەندەشدا هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دڵنیاییدان لە شکستپێهێنانی درێژخایەنی داعش".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×