پۆلیسی گەرمیان پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی دزیکردن لە بانکی جیهان رادەگەیەنێت
  2021-07-19       408       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری لەسەر تۆمەتبارێک کەپاسەوانی بانکی جیهانە لەکەلار و ماوەی دو مانگە پلانی  دزینی بانکەکەی داڕشتوە، شەوی رابردو هێزەکانیان "ئەوپلانەیان پوچەڵ کردەوە و دو تۆمەتبار دەستگیربکەن".

ئاوێنه‌: عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "هێزەکانیان دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر  تۆمەتبارێک کەپاسەوانی بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دو مانگە پلانی  دزینی بانکەکەی داڕشتوە، هەروەها  بەرنامەی  داناوە لەڕۆژانی پشوی  جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت".

ئاماژەی بەوەشکراوە، شەوی ڕابردو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دو تۆمەتبار دەستگیربکەن،  کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا  لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×