2021-07-21   370     
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بەناوی ڕەحمان ئەحمەدیان، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی نەریمان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا گیانی لەدەست داوە.
ئاوێنه: ڕەحمان ئەحمەدیان ڕۆژی سێشەممە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ چەند کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستگیر کرابوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەیوەندی بە ماڵی ڕەحمان کراوە و پێیان گوتراوە کە کوڕەکەتان خۆی هەڵواسیوە، وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو کوژراوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە: ئەوان بە ئێمەیان گوتووە کە خۆمان تەرمەکەمان بردووەتە پزیشکی داد و پێویست ناکات ئێوە بیبەن و دوو مانگی دیکە وەڵامی پزیشکی داد بۆ ئێوە دەنێرینەوە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی ڕەحمانەوە دیار بووە و شان و ملی شین بووەتەوە.
ڕەحمان ئەحمەدیان خەڵکی گوندی "سیر حەیدەرلوو"ی سەر بە ورمێ بووە و ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی لە کەشێکی ئەمنیدا لە زێدەکەی خۆی بە خاک سپێردراوە.