بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداریدەدات كە كۆرۆنای جۆری دەلتا لە
سلێمانی لە تەشەنەكردنێكی خێرادایە.
ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كەمێك
لەمەوبەر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ئەوەشی وتوە"لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا
هەشت توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە."
دو رۆژ لەمەوبەر تەندروستی سلێمانی بەڕەسمی تۆماركردنی كۆرۆنای جۆرۆی
دەلتای راگەیاند، ئەوەش دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاریکردنی ئەو جۆرە
گۆڕاوەی كۆرۆنا.