ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: گیانلەدەستدان بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشا
  2021-07-22       498       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 106 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات مردن بە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 81 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 31 هەزارو 192 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 106 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 257 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 81 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون كە 10 حاڵەتی گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 526 هەزارو 943 كەس و لەوانە 18 هەزارو 101 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 386 هەزارو 331 كەسیان چاكبونەتەوەو 122 هەزارو 511 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 732 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×