"ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکات"
  2021-07-29       335       

ئەمڕۆ کۆنسولی ئیمارات لەگەڵ وەزیری کارەبای هەرێم کۆبووەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تەمموز، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کۆنسولی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی ئیماڕات رایگەیاند:" هەندێ لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن، لای خۆشیەوە وەزیری کارەبای هەرێم ئامادەیی وەزارەتی بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای هەرێم دەربڕی".

کونسوڵی ئیماڕات ئاماژەی بەوەشدا:" جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە و هەوڵەکانی بنیاتنانی ژێرخانی کارەبای هەرێمی بە گرنگ نرخاند".

لەبارەی وەبەرەهێنان لە رێگەی وزەی خۆرەوە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند:" لە رێگەی وەبەرهێنانەوە ٧٥ مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×