لە عێراق زیاتر لە 13 هەزار توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران
  2021-07-29       409       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 13 هەزارو 259 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 49 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە 10یان لە پارێزگاكانی هەرێم بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 58 هەزارو 900 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 13 هەزارو 259 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە نۆ هەزارو 401 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 49 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 10یان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 603 هەزارو 787 كەس و لەوانە 18 هەزارو 533 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 447 هەزارو 160 كەسیان چاكبونەتەوەو 138 هەزارو 94 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 829 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×