2021-07-30   454     
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه به "مه‌ترسیدار" وه‌سف ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "دۆخەکە هەستیارەو ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارەو ژماره‌ی توشبوانی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش له‌زیادبوندایە".
ئاوێنه: ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسییه‌كانی هەڵکشان و تەشەنەسەندنی كۆرۆنای نوێش ڕۆژ دوای ڕۆژ له زیاد بوون دایه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی شاره‌كه‌مان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ته‌واوی هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م/ هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یندراوی ڕۆژی 2021.7.27، ڕامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆری ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتییان پابه‌ندنین و ئاگادارین سه‌رپێچی له‌م بڕیاره ده‌كرێت، بۆیه جارێكی تر هۆشداری ده‌ده‌ین به هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌بن و ڕه‌چاوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ی داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
دووه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ی تووشبوانی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش له زیاد بوون دایە، به‌وهۆیه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانی تووشبوان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری تووشبوانی كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ردانی تووشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكاری یاسایی له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
2021.7.30