2021-07-31   270     
جارێكی دیكه تاوه‌ره‌كانی هه‌ردو هێڵی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنوری پارێزگای دیاله كرایه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كاركه‌وت.
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا ئێمه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان به‌باشترین شێوه به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌هۆی كاری تێكده‌رانه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با ده‌كه‌نه ئامانج، ئەمڕۆ شەممە تاوه‌ره‌كانی هه‌ردو هێڵی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنوری پارێزگای دیاله كرایه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كاركه‌وت.
وەزارەتی کارەبای عێراق هێرشەکەی بە "كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی" لەقەڵەمداوە و تێیدا رونیکردۆتەوە هه‌ردو هێڵی كاره‌بای خانه‌قین – كه‌لار به ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه كرانه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان كه‌وته خواره‌وه و تۆڕه‌كه به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوشدا چه‌ندین جار تاوه‌ره‌كانی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له ناوچه جیاوازه‌كان كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان تاوه‌ری كاره‌با كه‌وتنه خواره‌وه، هه‌رچه‌نده‌ش به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌زاره‌تی به‌رگری ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای زیاد كرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنترۆڵی ئه‌و هێرشانه بكرێت.