"رژاك": سێ ئەنداممان لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە دەستگیركران
  2021-08-05       527       

رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان(رژاك) رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ ئەندامیان لەكاتی گەڕانەوەیان لە شەنگال، لە بازگەیەكی "ئاسایشی پارتی" دەستگیركراون.

ئاوێنە: میدیای نزیك لە پەكەكە، لەزاری بەڕێوەبەرانی رژاك-ەوە رایگەیاند، وەفدێکی پێکهاتو لە دو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و ئەندامێکی دیکەی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک) کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی یادی شەهیدانی شنگال چوبونە ئەو قەزایە،لەکاتی  گەڕانەوەدا، ئەمڕۆ، لە بازگەیەکی "هێزەکانی ئاسایشی پارتی" لە رێگای چونە ناو هەولێر دەستگیرکران.

بەپێی قسەی بەڕێوبەرانی رژاک، ئەندامانی وەفدەكەیان پێكهاتون لە هەریەكە لە "خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن” کە دوای دەستگیرکردنیان تا ئێستا، زیاتر لە پێنج سەعات، هیچ زانیارییەکیان لەسەر نییە.

بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، داوایان لە کاربەدەستانی پارتی کردوە، کە دەستوبرد ئەندامەكانیان ئازاد بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×