لە بۆرسەكانی بەغدا نرخی دۆلار بەرزبووەوە
  2021-08-07       654       

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بۆرسەكانی بەغدا بەرزبونەوەیەكی كەمی بەخۆوەبینی بەڵام ئەمە وایكرد لەبازاڕەكان نرخی دۆلار بەرزتر ببێتەوە.

 
میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە، ئەمرۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ نرخی 100دۆلار لە 147750 دینارەوە بەرزبوەتەوە بۆ 148850دینارو ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی دروستكردوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بازاڕەناوخۆییەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بەرزبوەتەوە بۆ 148250دینارو نرخی كڕین 147250 دیناربوە.

لەعێراق بەرزونزمی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی پەیوەستە بەو بڕە دۆلارەی ڕۆژانە لەلايەن بانكی ناوەندیەوە دەخرێتە بازاڕەكانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×